کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان خستەروو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پارێزگاری واست رەوانەی لێکۆڵینەوە بکرێت بە مەبەستی زانینی ئاستی بەرپرسیارێتی و هۆکاری کەمتەرخەمی لە راییکردنی کارەکانیان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share