لە بەنگلادیش فڕۆکەیەک خۆی کێشا بە خوێندنگەیەکدا و دەیان قوربانی لێکەوتەوە

لە دەکای پایتەختی بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی خۆی کێشا بە بینای خوێندنگەیەکدا و لایەنی کەم 16 کەس گیانیان لەدەستدا.

نوسینگەی محەمەد یونس سەرۆکی حکومەتی راگوزەری بەنگلادیش بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکەی سەر بە هێزی ئاسمانی وڵاتەکە لە کاتی مەشق و راهێناندا کەوتەخوارەوە و خۆیکێشا بە بینای خوێندنگەیەکدا لە دەکای پایتەخت.

ئاشکرایکرد، لە رووداوەکەدا لایەنی کەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە، 100 کەس برینداربوو، 83 یان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share