پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕێک کەلوپەلی لەناو دوکانەکەیدا لێدزراوە پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەكانی نووسینگەی دوکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

دەشڵێت، هەردوو تۆمەتباری بە نەتەوە عەرەب (ب، ع، ح) لەدایکبووی 1990 و (ئ، ر، ع) لەدایکبووی 1997 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی rاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە تەقەیان لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداریان کردووە. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share