کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردوامدەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک تۆز، پلەی گەرمی بە ( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەىنێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت، پلەی گەرمی بە ( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی