قوباد تاڵەبانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵی بەسەرکردەوە

جێگری سەرۆك وەزیران پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵی بەسەركردەوە و رایدەگەیەنێت، نابێت بەهیچ هۆکارێک کارکردن لە پڕۆژەکەدا بوەستێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی حوزەیران لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ چەمچەماڵ، بەئامادەبوونی دارا رەشید، وەزیری پلاندانان پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵی بەسەرکردەوە.

پرۆژەکە بە گوژمەی 78 ملیۆن دۆلار چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە لە ماوەی 730 رۆژدا تەواوبکرێت. جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، دانیشتووانی چەمچەماڵ ساڵانێکی زۆرە بە دەست کێشەی ئاوەوە دەناڵێنن و چەندین ساڵیشە چاوەڕوانی جێبەجێکردن و تەواوکردنی ئەم پرۆژەیەن.

وتیشی، “نابێت بەهیچ هۆکارێک کارکردن لە پرۆژەکە بوەستێت و داوایکرد کۆمپانیای جێبەجێکار لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کارەکانی پرۆژەکە تەواوبکات، چونکە ئەمە سەرەکیترین داواکاری و مافی دانیشتووانی چەمچەماڵە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە دەکرێتەوە

لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە”. عەتا محەمەد، لێپرسراوی…
Total
0
Share