دوكاندارانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی قەرەبوودەكرێنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوكاندارانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی قەرەبوودەكرێنەوە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممەی رابردوو لە سەردانیكردنمان بۆ لای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندیم وەرگرت بۆ قەرەبووكردنەوەی دوكاندار و كاسبكارانی زیانلێكەوتووی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی لەسەر بودجەی فریاكەوتن.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، “دوكاندار و كاسبكارانی زیانلێكەوتووی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی لەسەر بودجەی فریاكەوتن قەرەبوودەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
Total
0
Share