زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێرێت لە ماوەی سێ رۆژەدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەغداد چاوەڕوانی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دەكات كە هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بكات و بۆ ئەوەش سبەی بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد دەنێردرێت و دەستدەكرێت بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنج.

جێی ئاماژە بۆ كردنە لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر لێكتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەربڕی و بەپێی لێكتێگەیشتنەكە بەغداد دەستدەكات بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە و چەند پابەندییەكیش لەبەرامبەردا دەكەوێتە سەر شانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share