بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە گەرمیان کەسێک برینداربوو

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە گەرمیان کەسێک برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەنکەرێکی سوتەمەنی لە گوندی ئاوەخێری، بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لەدایک بووی ١٩٩٠ برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری کرا لەناحیەی باوەنور و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share