بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی, سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی, پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی دەكات و دەڵێت، “گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵ دەكەم و وەك هەمیشە هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم”.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتی:

بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵ دەكەم و وەك هەمیشە هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

رۆڵی بەڕێزتان و كۆمەڵی دادگەری لە گۆڕەپانی سیاسیی كوردستاندا بەرزدەنرخێنین و جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانمان و هاریكاریی نێوانمان دەكەینەوە لەپێناو یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان و رێكخستنەوەی ماڵی كورد.

هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕن و كاری پێكەوەیی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان پێویستییەكی لەپێشینەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و خزمەتكردنی زیاتری هاونیشتمانییان.

سەربەرز و سەركەوتووبن.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە. سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی…
Total
0
Share