تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەنێکی نامۆ کە شەش ساڵە لە گەدەی ژنێکدایە، دەرهێندرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، چارەخوازێکی تەمەن 90 ساڵ لە رەگەزی مێ گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شەش ساڵ پێش ئێستا لەکاتی خواردنی دەرمانی درێژخایەن سەری قوتووی دەرمانەکە چووبووە گەدەیەوە.
دەشڵێت، لەلایەن تیمی پزیشکی بەشی هەناوبینیی نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێرکارییەوە ئەو تەنە نامۆیە دەرهێندرا و ئێستا تەندروستیی چارەخوازەکە جێگیرە.

