وتەبێژی کۆمەڵ: مامۆستا عەلی باپیر تاکە کاندیدە بۆ سەرۆکی حزب

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، مامۆستا عەلی باپیر تاکە کاندیدە بۆ سەرۆکی حزب.

محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، مامۆستا عەلی باپیر تاکە کاندیدە بۆ سەرۆکی حیزب و لەسەر تەکلیفی مەکتەبی سیاسی و دامەزرێنەران ماوەتەوە.

وتیشی، باوەڕناکەم لەناو کۆنگرەش کەس خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندیدبکات، چونکە بەرپرسیارێتیی گەورەی لەسەرشانە، لەکاتێکدا کۆمەڵ حزبێکی دەرەوەی دەسەڵاتە و تواناکانی سنووردارن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share