شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بە گشتی لە هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوراوی دەبێت، لە ناوچە جیاجیاکان شەختە و بەستن روودەدات، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت ، لە بەشێکی ناوچەی شاخاویی و ناوچەی جیاجیا لە ئەگەری دروستبوونی هەوری ناوخۆیی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بەفر دەبارێت.

دەشڵێت، پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە، لە رۆژی 28 و 29ی مانگ شەپۆلی نوێی باران بارین ڕوودەکاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەش دەڵێت، لە 10 رۆژی سەرەتای مانگی دوو شەپۆلی بارانبارین روودەکاتە ناوچەکانمان لە ناوچەی جیاجیا مەترسیی روودانی لافاو هەیە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی باس لە دامەزراندنی چەند كارگەیەك و وەبەرهێنانی زیاتر كران

وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، باس لە دامەزراندنی چەند كارگەیەك و وەبەرهێنانی…
زیاتر ببینە

هاوژین عوسمان: پێشتر بە نووسراوی نهێنی دامەزراندن بۆ چەند شوێنێك كراوە و سلێمانی بێبەشكراوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی پێماندرابوو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش تائێستا جێبەجێنەكراوە، جەختیشدەكاتەوە پێشتر…
Total
0
Share