لەدوای رێککەوتنی هەرێم و بەغداد دادگای باڵای فیدراڵی چ بڕیارێک دەدات؟

دادگای باڵای فیدراڵی

ماوەی چەند رۆژێکە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە وبەهۆیەوە کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بەرەو چارەسەر دەڕوات.

سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەدوای رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد نازاندرێت دادگا چ بڕیارێک لەبارەی ئەو دوو داوا یاساییەوە دەکات کە سەبارەت بە مووچە ئاڕاستەی کراوە.

ئاشکراشیکرد، پێویستە تا رۆژی 28 ی مانگ چاوەڕێبکەین و دواتر دادگا بڕیاری خۆی دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی بۆ نەجیب میقاتی: هەڵوێستی ئێمە نەگۆڕە و پشتیوانیتان دەکەین

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی لوبنان ئەنجامدا، تێیدا هەڵوێستی عێراقی لە…
Total
0
Share