یەکێتی بەبۆنەی رۆژی جیھانیی کرێکارانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

بەبۆنەی رۆژی جیھانیی کرێکارانەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”ھەمیشە پشتیوانی لە خەباتی سەندیکایی و پیشەیی کرێکاران دەکەین و پێداگری دەکەین بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران لە عێراق و کوردستان”.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە، ”بەبۆنەی یەکی ئایار، رۆژی جیھانیی کرێکارانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم کرێکاران و رەنجدەرانی بیروبازووی کوردستان دەکەین، کرێکاران و رەنجدەرانی بیروبازووی کوردستان لە خەباتی نەتەوەیی و لەنێو کاروانی بزووتنەوەی کوردایەتیدا پێشەنگ بوون و چەندین جوامێریان گیانیان بەخشیوە”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ”ھەموو ساڵێک لەم رۆژەدا کرێکارانی جیھان لەپێناوی بەدەستھێنان و پاراستنی زیاتری مافەکانیاندا بە چەندین چالاکی ئەم یادە بەرز رادەگرن، لە کوردستانیشدا کرێکاران لە رێگەی رێکخراو و سەندیکا پیشەییەکانیانەوە رۆڵی دیار و بەرچاویان ھەبووە، لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی حکومەتی پێشووی عێراقدا لەم پێناوەدا چەندین جار رووبەڕووی راوەدونان و گرتن و ئازاردان و مەرگ بوونەتەوە”.

دەشڵێت، ”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپێناوی پاراستنی مافە بەدەستھاتووەکان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، رەخساندنی زیاتری ھەلی کار و دابینکردنی سەلامەتیی کارکردن ھەمیشە پشتیوانی لە خەباتی سەندیکایی و پیشەیی کرێکاران دەکات و پێداگری دەکات بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران لە عێراق و کوردستان، لەپێناوی باشکردنی ژیان و گوزەرانیان”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بارەی شەقامی دابانەوە زانیاریی نوێی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لە كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاکسازیی…
Total
0
Share