بە وتەی سەرچاوەیەک، بڕیارە سبەی یەکشەممە، مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بەهۆی ئەوەی لەم رۆژانەی رابردوودا دەوام نەبووە، لە سبەی یەکشەممەوە، دەست بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، بۆ مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتیش، پێویستە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد جێبەجێبکرێت، ئەوکاتە ئەو دوو مووچەیەش بەبێ هیچ گرفتێک دەنێردرێن.
بەپێی زانیارییەکان، پاش ناردنی مووچەی مانگی پێنج، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە دەکرێت.