نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنووسی مووچەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون

جێگری سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی خانەنشینان رایگەیاند، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشین کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون مووچە وەردەگرن.

ئیسماعیل دەرگەڵەیی جێگری سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی خانەنشینان رایگەیاند، مامەڵەی خانەنشینبوونی نزیکەی 17 هەزار کەس کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون تەواوبووە، وەجبە وەجبە لەگەڵ مووچەی مانگەکانی پێنج، شەش و حەوت ئەوانیش مووچەکانیان وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج هەزار و 261 خانەنشین داخڵی لیستی مووچەی مانگی پێنج کراون، هەر کاتێک مووچە گەیشت ئەوان پێنج مووچەی ئەمساڵ بەیەکەوە وەردەگرن.

ئاشکراشیکرد، هەشت هەزار و 983 خانەنشین ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شەش تۆمارکراوە و دوو هەزار و 700 یش لە لیستی مووچەی مانگی حەوت ناوەکانیان تۆماردەکرێت، هەرکاتێک مووچەی ئەو دوو مانگە گەیشت ئەوان مووچەکانی ئەمساڵیان بەسەریەکەوە وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامەكانی پشت هێرشەكەی هەولێر ئاشكراكران
ڕاپۆرتێكی بەریتانی: ئێران بەئاسانی مووشەكی بالیستی بەهەدەرنادات

بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی هێرشەكەی سەر هەولێر بە وەڵامدانەوەی هێرشێكی پێشووی ئیسرائیل بۆسەر كارگەیەكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە تەبرێز…
Total
0
Share