مەسرور بارزانی پەیامێك لەبارەی شەڕی یەپەگە و پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، ھێزێکی یەپەگە هێرشیان كردووەتەسەر بنكەیەكی پێشمەرگە و داواش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات “دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە”.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەم لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو گروپێک لە چەکدارانی یەپەگە هەوڵیاندا بەشێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانمان ڕێگرییان لێکرا”.

مەسرور بارزانی دەشڵێت، “دواتر ھێزێکی زۆرتری یەپەگە، بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردەسەر بنکەیەکی پێشمەرگە و، هێزی پێشمەرگەش دەمودەست وەڵامیان دانەوە و هێرشەکەی یەپەگەیان تێکشکاند”.

سەرۆكی حكومەت هێرشەكە “شەرمەزار” دەكات و دەڵێت، پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

مەسرور بارزانی داواش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات “دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە و ڕێگەش نەدەن یارمەتیی وڵاتانی بیانی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنن”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمرۆدا سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە گەریلاکانی یەپەگە هەوڵیانداوە بەڕێگەی نایاسایی بێنە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا پێکدادان ڕویداوە.

لە بەرامبەریشدا سایتی فرات نیوز لەسەر سەرچاوەیەک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ەوە لێدوانەكەی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی ڕەتكردەوە و بە دوور لە ڕاستی ناویبرد.

بەپێی سایتەكە چاوەڕوان دەکرێت لەو بارەیەوە لێدوانێکی بەرفراوان بڵاوبکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هەڕەشەیەكی گەورە لە ئەمریكا دەكات.. خامنەئی: بەمشێوەیە وەڵامی كوشتنی سلێمانی دەدەینەوە

بابەتی دواتر

‘كۆرۆنا بە بەهێزی دەگەڕێتەوە’.. بیڵ گەیتس: گەر ئەمە بكەین كۆرۆنا كۆتایی پێدێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی کێلێ فراوان دەکرێت

ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دەروازەی سنووریی كێلێ فراواندەكرێت و پرۆژەكانی سنوورەكەش ئاشكرادەكات. ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایگەیاند، كاركردن بۆ فراوانكردنی…
Total
0
Share