بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت، بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیدا هاتووە، “بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان هاوڵاتیمان پێگەیشت لە رووداوی ئاگرەکەوتنەوە کارەساتاوییەکەی یەکێک لە بازاڕەکانی پارێزگای واستی ئازیزدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەکاتێکدا لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ خوشک و برایانمان لە پارێزگاکە دەردەبڕین، بەشداری خەمیانین لەم کارەساتە گەورەیەدا”.
ئەوەش هاتووە، دواکارین لە خوای گەورە رۆحی قوربانییەکانمان بۆ هەمیشە شادبکات، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و ئارامیش بە ئێمە و کەسوکاری قوربانییان ببەخشێت. هەروەها هاریکاریی تەواوی خۆمان لەگەڵ دانیشتووانی پارێزگاکە و حکومەتی خۆجێی و دامەزراوە تەندروستی و ئیدارییەکان، رادەگەیەنین.