پەیامێک لە عـ.ـەبـ.ـدوڵا ئـ.ـۆجـ.ـەلانەوە

عـ.ـەبـ.ـدوڵا ئـ.ـۆجـ.ـەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە پەیامێکدا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک رایگەیاند، دەستکردنەوە بە پرۆسەی ئاشتی زۆر واتادارە.

پەیامەکە بەبێ ئامادەبوونی عـ.ـەبـ.ـدوڵا ئۆجـ.ـەلان لە کۆنفرانسەکە پێشکەشکرا کە تێیدا هاتووە، “من لە کاتێکدا لەگەڵتان دەدوێم کە لە دوورگەی ئیمراڵی و لە هەلومەرجی گۆشەگیریی 26 ساڵەدا، بۆ پرسی کورد لە تورکیا بە گەڕان بەدوای ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا دانوستاندنەکان لەگەڵ دەوڵەت دەستیان پێکردووەتەوە، بۆ من زۆر بەنرخ و واتادارە کە ئەمڕۆ لێرە لەسەر بنیاتنانەوەی سۆسیالیزم قسەتان بۆ دەکەم، وەک کورد، ئێمە تێکۆشانی 52 ساڵەی پەکەکەمان بۆ بوون و شکۆ تەواوکردووە و ئێستا پرسەکە پێی ناوەتە قۆناغێکەوە کە کۆماری دیموکراسی و کۆمەڵگەی دیموکراسی سەرلەنوێ تێیدا بنیات دەنرێتەوە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “پەکەکە بە مسۆگەرکردنی بوونی نەتەوەیی گەلی کورد ئەرکە مێژووییەکەی خۆی جێبەجێکرد، لە هەمان کاتدا بنبەستبوونی سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوەی دەرخست، سۆسیالیزمی سەدەی 20 وەک هەنگاوێکی شۆڕشگێڕیی نەرێنی دەرکەوت، بەڵام نەیتوانی شوێنی خۆی پڕ بکاتەوە، لە ساڵانی 1990ەکاندا کە زۆربەی مرۆڤەکان لە سۆسیالیزم هەڵدەهاتن، من وتم “پێداگری لەسەر سۆسیالیزم پێداگرییە لەسەر مرۆڤبوون’ و تەواوی ژیانی خۆم بۆ بنیاتنانەوەی ئەم هیوایە تەرخانکرد. ئەم تێکۆشانە کە بە باجێکی قورس بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ بووەتە میراتێک کە بە رەخنەی تیۆری و پراکتیکی دروستبووە. بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی راست خاوەندارێتی لەم میراتە بکەین، دەبێت سۆسیالیزم لە یادەوەرییەکەوە بگۆڕین بۆ هێزێکی کۆمەڵایەتیی زیندوو کە لەگەڵ گەل دەنگ بداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان کاریگەریی لەسەر پێدانی کارەبای نیشتمانیی نابێت

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی بۆ دەستکەوتنی کارەبا پشت بە سەرچاوەی دیکە دەبەستین، راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ دیارکردنی سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکان بۆ چەند گرووپێک پۆلێنکراون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕەوی، ئۆتۆمبێلەکان پۆلێنکراون بۆ چەند گرووپێک و هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە…
زیاتر ببینە

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ئومێدی سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە ڕێکخراوەییەکان بۆ دەخوازین

بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی…
Total
0
Share