رێواز فایەق رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ بەغداد ئەنجامی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بوو.
رێواز فایەق، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ بەغداد ئەنجامی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بوو”.
وتیشی، “کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی ئومێدبەخش بوون کە پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکە مووچە بوو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە بەرامبەر بە بەغداد نەرمی بنوێنین”.