نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 20 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 339 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 359 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.