چارەنووسی مووچەی مانگی یەک بەکوێ دەگات؟

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی پەرلەمانتارانی عێراق، مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دابەشدەکرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، رایگەیاند، “ئەوەی تا ئێستا هەیە رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغداد لەبارەی مووچە بەردەوامدەبێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستدەکات، لە بەرامبەردا مووچەی ئەم مانگە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی عێراق، دەنێردرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجومەنی ئابوریی عێراق پێش کۆتاییهاتنی ساڵ، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە و تێیدا داوایکردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی رادەستکراو زیاتر بکات؛ بەڵام بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق، ئەو بابەتە پێویستی بە رێککەوتن هەیە لەنێوان هەردوو حکومەت، چونکە هەرێمی کوردستانیش داوای کەمکردنەوەی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رمى كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی 24ی مانگی ڕابردوو له‌ ئاوه‌كانی نێوان…
Total
0
Share