وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامانج لە هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان لێدانە لە ژێرخانی ئابووریی هەرێم

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، ئامانج لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان لێدانە لە ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە رێگای درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک، هەرچەندە زیانی گیانیان نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە تووندی ئەم هێرشە تیرویستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، کە مەبەست لێدانە لە ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە.

داوایشیکرد، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و رێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان.

جەختیشیکردەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی وزە و پێگەی ستراتیجی خۆی لە دابینکردنی سەقامگیری وزە لە ناوچەکە و جیهان دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە کە لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share