سۆران.. گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان خنکا

لە ڕوباری گەلی عەلی بەگی سنووری قەزای سۆران گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان خنکا .

بەیار باڵەكی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ  هەینی ، ئاگادارکراینەوە لە بوونی ڕووداوێکی خنكان، کە  گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان بووە و بەمەبەستی گەشتیاری چووەتە ئەو ناوچەیە”.

بەیار باڵەکی ئەوەشی راگەیاند، گەنجەکە ناوی (جلال ئیبۆ محمد) تەمەنی 20 ساڵانە و خەڵکی rۆژئاوایی کوردستانە، دانيشتووى ناحیەی شاوێسە لە سنووری پارێزگای ھەولێر.

دوای ڕووداوەکە تەرمی گەنجەکە لە ڕوبارەکە دەرهێنراوە و ڕەوانەی  پزیشکی دادی سۆران کراوە.

بابەتی پێشتر

فایزەر داوای ڕەزامەندی بۆ ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەی دەکات، تەندروستیی ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ڕوس ئەتۆم: داعش پلانی هەبووە بۆ گەیشتن بە سەرچاوە ئەتۆمییەکان لە ڕوسیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share