هەنگاوی بەپەلە بۆ چارەسەری كێشە مووچە دەستیپێكرد و واژوو كۆدەكرێتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستكرا بە كۆكردنەوەی واژوو بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

سروە محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فشار دەكەین كە كێشەی مووچە بخرێتە كارنامەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە لە ئێستادا دەستكراوە بە كۆكردنەوەی واژوو.

وتیشی، “پێویستە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم كێشەی مووچە چارەسەربكەن و ماوەیەكی زۆرە گفتوگۆكردن بەردەوامە و ئێستا پێویستە بڕیاربدرێت و دۆخی مووچەخۆرانی هەرێم خراپە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە كە لە پەرلەمانەوە دەستیان كردووە بە فشار كە هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم بەپەلە كێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەربكەن و وتیشی،” رۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵیی عێراقیش كۆدەبێتەوە و بۆ بڕیاردان لەسەر مووچە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا مامۆستایەکی زانکۆ گیانیلەدەستدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین گیانیلەدەستدا و منداڵەکەشی برینداربووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند،…
Total
0
Share