زەوی بەسەر زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەردا دابەشدەکرێت

بڕیارە لە سنووری هەولێر، زەوی بەسەر زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەردا دابەشبکرێت و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، سەرجەم ناوەکان پێداچوونەوەیان بۆ کراوە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا، بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی هەرێم درا و لەوکاتەوە، هەموو دامودەزگاکانی وەزارەتەکە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بەردەوام لە کارکردندابوون و پرۆسەکە باش چووەتە پێشەوە.

وتیشی، لە ماوەی رابردوودا، هەموو ئەو ناوانەی لە سەرجەم وەزارەت، دەستە و فەرمانگەکانەوە هاتوون، کە زیاترە لە 435 هەزار ناو، پێداچوونەوەیان بۆ کراوە و نێردراون بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنووری 37 سەرۆکایەتیی شارەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت و ئەمڕۆش، پرۆسەکە لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەحرکەوە دەستپێدەکات و تیروپشک بۆ ناوی فەرمانبەران دەکرێت.

ساسان عەونی ئەوەشی وت، هەر سێ رۆژ جارێک لەو سەرۆکایەتییانەی دیاریکراون، تیروپشک بۆ ناوی فەرمانبەران دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share