وادەی پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دیاریکرا

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی 5ـی ئاب، تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان ئەنجامدەدرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کۆمسیۆن بەردەوامە لە کار و ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وادەی خۆیدا، کە رۆژی 11ـی 11ـی 2025ـە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ رێکخستنی پرۆسەی تیروپشک بۆ لیست و کاندیدە سەربەخۆکان کە بڕیارە رۆژی 5ـی ئاب بەڕێوەبچێت.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ـی 11ـی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share