ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی بەفر و باران تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مزگێنی بۆ برا جووتیارەكانی گەرمیان شەپۆلەكەی 5ی ئەم مانگە بەولاوە بۆ تەواوی ناوچەكان بارانی پێویست و باشی پێوەیە بەتایبەت بۆ كشتوكاڵ تەواوی جۆرەكانی بەربوومی كشتوكاڵی پێ تێر ئاودەبن و لە هەندێك ناوچە یەدەگی ئاویشی پێ زیاد دەكات.

راشیگەیاند، شەپۆلی ئەمجارە پێكدێت لەنزمە پەستانێكی بەرفراوانی باشی دەریای ناوەڕاست بەهاتنەخوارەرەی تەوژمە هەوایەكی ساردی جەمسەری دروستدەبێت و لەهەموو شەپۆلەكانی مانگی دوانزە و یەك باشترە و ئەم كەشە وشكییەكەی ماوەیەكە باڵادەستە لەناوچەكانمان كوتایی پێدێنێت و ئاساییدەكاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەپێی گۆڕانكاریی ئێستا بڕی باران بۆ ناوچەكانی گەرمیان و سنووری پارێزگای كەركوك و دەشتی هەولێر وەك دەشتی قەراج و كەندێناواو مەخموور و خۆرئاوای سنووری دهۆك بڕی بارانەكە لە نێوان 15 ملم تا 40 ملم دەبێت و ناوچەكانی تر نێوان 35 تا 70 ملم دەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێكی باشیش هەیە لە ناوچە كوێستانییەكان هەیە.

باسی لەوەش كردووە، سەبارەت بە ناوچەكانی تر بۆ بەفر ئەگەر جێگیر بێت لە كۆتاییەكانی شەپۆلەكە هەلومەرج تەواو گونجاوە بۆ بارینی بەفر تایبەت بۆ ناوچە نیمچەشاخاوییە كانیش ئەو شوێنانەی كەوتوونە نزیك چیاكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی ڤیم ناوی کارسازانی وەرگیراو لە پرۆگرامی دەستپێشخەریی پڕۆژەی بچووک ڕادەگەیەنێت

دامەزراوەی ڤیم ڕایگەیاند، لەو پڕۆژانەی لەلایەن کارسازانەوە لە پارێزگاکانی هەرێم پێشکەشکراون، 28 کارساز پشتگیرییان دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی…
Total
0
Share