وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان بە توندی ئیدانە دەکەین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆریسـ.ـتی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

دەشڵێت، ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارە دێت کە لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.

وەزارەتەکە دەڵێت، “ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەكات

حكومەتی عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم و عێراق دەكات كە كامێراكان…
Total
0
Share