کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتردەبێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، خێرایی با لە هەندێک ناوچە بەتایبەتی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم خێرادەبێت و دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ڕۆژی سێشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share