توێژینەوەیەک: بامێ قەڵغانێکی سروشتییە بۆ پاراستنی مێشک لە کاریگەرییەکانی قەڵەوی

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ سوودە باوەڕپێنەکراوەکانی بامێ ئاشکرادەکات، کە دەبێتە هۆی پاراستنی مێشک لە کاریگەرییە خراپەکانی قەڵەوی.

توێژینەوەکە کە لەم نزیکانەدا ئەنجامەکەی بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە، بامێ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردنی دەمار، چالاککردنی یادگە، باشترکارکردنی دەمارەخانەکان بە تایبەت لەو بەشەی ناوچەی مێشکدا کە پەیوەندی بە فێربوون و بیرەوەرییەوە هەیە.

توێژەران دەڵێن، “بامێ پێکهاتە سروشتییەکانی وەک، ریشاڵ و ڤیتامین سی و کەی، بە ئاستێکی باڵا تێدایە، دژە ئۆکسانە هەر ئەمەش بووەتە هۆی بوونی ئەو سوودە زۆرانە تێیدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share