ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا بەئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لەدایکبووی ساڵی 1984 برینداربوو.

دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە سەرنشینێکی لەدایکبووی ساڵی 1965 گیانیلەدەستدا، بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و تەرمەکەش لەپزیشکی دادی کەلارە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

May be an image of car

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە پیرمام، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،…
Total
0
Share