بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ تۆم باراک و جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان، لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی ئەمریکا و جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هـ.ـەسەدە) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوو، جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی 2026ـی نێوان هـ.ـەسەدە و حکومەتی سوریا و لابردنی هەر بەربەستێک لەبەردەمیدا کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە سوریا رێز لە هەموو پێکهاتەکان بگرێت، کاردەکەن بۆ یارمەتیدانی سوریا تاوەکو ببێتە وڵاتێکی بنیاتنەر لە ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوەی وەزارەتی كارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان ڕێوشوێنێكی بۆ دادەنرێت و وەردەگیرێنەوە…
Total
0
Share