وەزیری نەوتی عێراق: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت چاوەڕێی هەرێمین

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە، هەندێک خاڵی ورد ماون رێککەوتنیان لەبارەوە بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی وەڵامی هەرێمن.

حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، یاسای بودجە بڕی ئەو نەوتەی دیاریکردووە کە پێویستە هەرێمی کوردستان رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات بە مەبەستی هەناردەکردنی لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە، کە بڕەکەی 400 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ماوەیەی رابردوودا چەندین گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە بەڕێوەچوون، رێککەوتن لەسەر زۆر بابەت کراوە، کە خۆیان لە دیاریکردنی بڕی ئەو نەوتەی بۆ پێداویستی ناوخۆیی بەکاردەهێنرێت دەبینێتەوە، بەشێکی دیکەیان پەیوەندییان بە یاسای بودجە و رێککەوتنەکانی وردبینیکردنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمەوە هەیە.

جەختیشیکردەوە، لەم نزیکانەدا رێککەوتن لەسەر هەموون بڕگەکان دەکرێت.

وتیشی، قسەمان لەگەڵ لایەنی تورکی کردووە، ئەوان ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتن لە رێگای بەندەری جەیهانەوە، بەڵام لە ئێستادا چاوەڕێی لایەنی کوردین بۆ رادەستکردنی ئەو بڕەی دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری باڵای بەرگریی شانشینی بەریتانیا:هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامدەبن

راوێژکاری باڵای بەرگریی شانشینی بەریتانیا، رایگەیاند، “هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامدەبن”. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە…
Total
0
Share