هۆكاری نەگەڕانەوەی كارەبا پاش كوژاندنەوەی ئاشكرادەكرێت

پێوەری زیرەكیی كارەبا

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاوبەشانەی بەهۆی زۆر بەكارهێنانەوە پێوەرە زیرەكەكەیان دەكوژێتەوە و ناگەڕێتەوە هۆكارەكەی گرفتە لە هێڵی ساردی كارەباكە.

بەشی پێوەری زیرەكی سەر بە وەزارەتی كارەبا ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بەهۆی بارزۆری (بەکارهێنانی زیاتر لە 40 ئەمپێر) یان هەر گرفتێی دیکە دەکوژێتەوە و پاش 250 چرکە ناگەڕێتەوە، لەبەر بوونی گرفت لە هێڵی ساردی کارەباکەیانە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، ئەو هاوبەشانەی کە ساردی کارەباکەیان تەواونیە و هێڵی ئەرزی (Earthing)یان نییە، یان هێڵی ئەرزیان تەواونییە، تووشی گرفتی نەهاتنەوەی کارەبا لە ماوەی دیاریکراودا دەبن.

دەربارەی چارەسەرەكەشی وەزارەتی كارەبا دەڵێت، پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا بەپێی ستاندارە جیهانییەکانی کارەبا، هێڵی ساردی کارەبایان تەواوبێت و بەشێوەیەكی تووند بە ئەرزەوە گرێ درابێت و هێڵی ئەرزیان هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی: دوو کورسی لە هەولێر و نەینەوا گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەیان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو کورسییەی لە پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا وەرگیراونەتەوە، ئیستحقاقی یەکێتین و گەڕاونەتەوە…
Total
0
Share