فراکسیۆنی سەوز: بەتوندیی ئیدانەی ئەو ھێرشە دوژمنکارانە دەکەین

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر شاری هەولێر بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی فراكسیۆنی سەوزدا هاتووە، “بەداخەوە لەلایەن دەستێکی چەپەڵ ھێرشی موشەکی کرایە سەر ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستانە.”

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان، هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر ئیدانە دەكات و ڕایدەگەیەنێت، “ئێمە لە فراکسیۆنی سەوز بەتوندیی ئیدانەی ئەو ھێرشە دوژمنکارانە دەکەین کە دەکرێتە سەر ھاوڵاتییانی مەدەنی لە ھەولێری دێرین.”

ئەوەش هاتووە، “داوا لە ھێزە ئەمنییەکان و لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی ھەرێم دەکەین، کاری جدی بکەن بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەو دەستدرێژییە و پارێزگارییش بکەن لە پاراستنی سەلامەتیی گیانی ھاوڵاتییان و ئارامی و سەقامگیریی پایتەخت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، “دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت”. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

وەفدی حکومەتی عێراق و سودانی لەبارەی مووچەی ئەمساڵی هەرێم لە کۆبوونەوەدان

بەپێی زانیارییەکان، وەفدی حکومەتی عێراق و سودانی لەبارەی چارەنووسی مووچەکانی ئەمساڵی هەرێم، لە کۆبوونەوەدان. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share