سووریا دەروازەیەکی سنووریی لەگەڵ تورکیا داخست

بەهۆی ئەو ئاگرەی لە نزیک سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە کەوتووەتەوە، سووریا دەروازەی سنووریی (کەساب)ـی لەگەڵ تورکیا داخست.

مازن عەلوش، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە دەستەی گشتیی بەندەرەکانی وشکانی و دەریایی سووریا، لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، “ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەین کە لە دەروازەی سنووری کەسابەوە هاتوچۆ دەکەن، بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەی لە شاخەکانی سووریا و نزیک لەو دەروازەیە کەوتووەتەوە، دەروازەکە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت”.

لە رۆژی 3ـی تەمموزەوە، ئاگرێکی گەورە لە لادێکانی ناوچەی لازقییە، لە سووریا کەوتووەتەوە و دەیان تیمی بەرگریی شارستانی و ئاگرکوژێنەوە، لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئێرانی لەبارەی قەرەباغەوە هەمان قسەی ئەردۆغان دوبارە دەکاتەوە

ئەمینداری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران، ڕایگەیاند، قەرەباغ نابێت لە دەستی ئەرمەنەکاندا بێت و ئەوان لەگەڵ ئازەرییەکاندا یەک نەتەوەن،…
Total
0
Share