بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێكی باڵای پارتی یەكسانی و دیموكراتیی گەلان (دەم پارتی) كرد كە پێكهاتبوون لە تولای هاتیمۆغولاری ئۆروچ، هاوسەرۆكی دەم پارتی، كەسكین بایندر، هاوسەرۆكی پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان، سەرهات ئەرەن و مەهمەت كاماچ، پەرلەمانتارانی دەم پارتی.
لە دیدارێكدا سەرۆك بافڵ بە گەرمی پێشوازی لە چەكدانانی پـ.ـارتی كـ.ـرێكارانـ.ـی كوردستان كرد و وتی، “ئێستا كاتی ساڕێژكردنی برینەكان و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێیە لە باكووری كوردستان و توركیا كە لە ئاشتی و پێكەوەژیان پێكهاتبێت”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “وەك چۆن سەرۆك مام جەلال ئەندازیاری سەرەكیی پڕۆسەی ئاشتی بوو و بۆ یەكەمجار دەرگای گفتوگۆی لە نێوان قـ.ـەندیل و ئەنقەرەدا كردەوە، ئێمەش لەسەر رێبازەكەی بەردەوامین”.
لای خۆیەوە، وەفدی دەم پارتی سوپاس و پێزانینیان بۆ رۆڵی ئەرێنی و پشتیوانییە بەردەوامەكانی سەرۆك بافڵ و یەكێتی دەربڕی كە بەشێكی گرنگن لە سەرخستنی هەنگاوەكانی پڕۆسەی ئاشتی و دوایین پەرەسەندنەكانیان خستەڕوو.