كێشەی خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكانی كەركوك چارەسەردەكرێت

بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كێشەی خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكانی كەركوك چارەسەردەكرێت.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند،”بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانی شاری كەركوك كە 300 كێڵگەیە و رێگایان پێنادرێت بەرهەمی مریشك و هێلكەكانیان بچێتە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، سەردانی عەباس جەبر مالیكی وەزیری كشتوكاڵی عێراقم كرد و لەسەردانەكەدا گفتوگۆمان لەسەر ئەو كێشەیە و پێویستیی چارەسەركردنی كرد”.

وتیشی، “لەسەر ئەو كێشەیە نووسراوێكمان ئاڕ‌استەی وەزیری كشتوكاڵی عێراق كرد و لەبەرامبەردا ئاماژەی بەوەكرد،كە بڕ‌یارێكی حكومەتی عێراق هەیە، بە مەبەستی رێگریی نەكردن لەگواستنەوەی بەرهەم لەنێوان پارێزگاكاندا و وێنەیەكیش لە بڕ‌یارەكەی پێداین”، هاوكات جەختی لەجێبەجێكردنی بڕ‌یارەكە كردەوە و كە پێویستە رێگریی نەكرێت لە گواستنەوەی مریشك و هێلكەی كێڵگەی پەلەوەرییەكانی كەركوك بۆ پارێزگاكانی دیكە”.

راشیگەیاند، خاوەن كێڵگەی پەلەوەرییەكان دڵنیادەكەینەوە بەردەوامدەبین لەبەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕ‌یارە، هاوكات لەهەوڵەكانیشمان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەی یاسایی خاوەندارێتیی زەوی كێڵگەی پەلەوەرییەكان كە پاساوێكە بۆ رێگریی لەبەرهەمەكانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share