پیتەر کراوچ بۆ لیڤەرپوڵ: ئەم یاریزانە کۆتایی بە ئەنجامە خراپەکانتان دەهێنێت

پیتەر کراوچ پێشنیازی کڕینی ئۆپامیکانۆ بۆ یانەی لیڤەرپوڵ دەکات

ئەستێرەیەکی دێرینی یانەی لیڤەرپوڵ، یەکێک لە بەرگریکارانی فەرەنسا و خولی ئەڵمانیا بە فریادڕەسی یانەی لیڤەرپوڵ لە قەڵەمدەدات.

لەم وەرزەدا لیڤەرپوڵ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە دەناڵێنێت، کێشەکانی هێڵی بەرگری و پێکانی ڤێرجیل ڤان دایک و جۆ گۆمێز کاریگەرییان لەسەر هێڵی بەرگری دروستکردووە و لە کۆتا چوار ڕوبەڕوبوونەوەدا نەیانتوانیوە سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

لەم بارەیەوە ئەستێرەی دێرینی لیڤەر و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، پیتەر کراوچ بە “تۆڵک سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، ” هەر کەسێک لەم دنیایەدا دەزانێت کە لیڤەرپوڵ پێویستی بە بەرگریکارێکە، پێموایە بەر لە کۆتاییهاتنی وادەی گواستنەوەکان یانەکە بەرگریکارێک بۆ پێگەی سەنتەر دەکڕێت”.

ئۆپامیکانۆ، بە درێسی لایپزیچەوە باشترین ئاستی پێشکەشکردووە

ئەستێرە باڵا بەرزەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” ئێمە ناتوانین سیاسەتی گواستنەوەکانی لیڤەرپوڵ بگۆڕین، بەڵام ئەوەی لە دوو ساڵی ڕابردوو ڕوویدا باوەڕپێنەکراوبوو، چەندین بەرگریکاری ناوازە بوونیان هەیە، بەبۆچوونی من دایۆت ئۆپامیکانۆ بەرگریکارێکی ناوازە و بەهێزە، لە ئێستادا یەکێکە لە باشترینەکانی ئەوروپا، ئەگەر لیڤەرپوڵ بیکڕێت تەواوی کێشەکانیان چارەسەردەکات”.

ئۆپامیکانۆ تاوەکو هاوینی 2023 بۆندی لەگەڵ یانەی لایپزیچ واژووکردووە، بەڵام لە هاوینی 2021 نرخی شکاندنی بۆندەکەی بۆ 45 ملیۆن یورۆ دادەبەزێت، بەم هۆیەوە دەیان یانەی زەبەلاح چاودێرییان خستووەتەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هالاند دووه‌م هاتریکی تۆمارکرد و ئارسیناڵ‌ لووتکه‌ به‌رنادات

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئارسیناڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌  یاریگای خۆیاندا بردنه‌وه‌یان…
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share