ڤاڵڤێردی سزایەکی توند دەدرێت

لیژنەی کێبڕکێکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەی پێکدادانی نێوان فیدریکۆ ڤاڵڤێردی و ئەلێکس باینا دەستپێکردووە.

دوای بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان لەبارەی لێدانی ئەلێکس باینای یاریزانی یانەی ڤیاڕیاڵ لەلایەن فیدریکۆ ڤاڵڤێردی یاریزانی ڕیاڵ مەدریدەوە، لیژنەی کێبڕکێکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەستی بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە کردووە، گومانیش دەکرێت لە داهاتوودا سزایەکی توند بەسەر یاریزانەکەی یانەی شاهانەدا بسەپێنرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی “ئەتلەتیک” کەوتووە، لە ئەگەری سەلماندنی تۆمەتەکاندا، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی بۆ ماوەی (12) یاری سڕدەکرێت، لەو ماوەیەشدا بۆی نابێت هیچ چالاکییەکی وەرزشی ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد. دوای…
Total
0
Share