پەرلەمانتارێکی ئێران: ئەمریکا لەکاتی بۆردومانکردنی وێستگەی فۆردۆ چەکی ئەتۆمیی تاکتیکیی بەکارهێناوە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریکا لە کاتی بۆردومانکردنی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ، “چەکی ئەتۆمیی تاکتیکیی” بەکارهێناوە.

ئەبولفەزڵ زۆهەروەند، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، وێستگەی فۆردۆ کە دەکەوێتە قووڵایی چەند شاخێک و بە زیاتر لە 60 مەتر بەرد و کۆنکرێتی پتەوکراو، داپۆشراوە، ناتوانرێت بە چەکی ئاسایی لەناوببرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانیان، ئەمریکا بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی، وێستگەکەی بۆردومانکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە ئەوەشی وت، “باوەڕم بەوە نییە کە چەکێکی ئاسایی بتوانێت بچێتە ناو ئەم قووڵاییە و ئەو دامەزراوەیە بکاتە ئامانج، ئەمەش ئەگەری ئەوە زیاددەکات، ئەمریکا چەکێکی ئەتۆمیی سنوورداری بەکارهێنابێت”.

جێی ئاماژە بۆ کردنە، (چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی) زۆرجار لە بەرەکانی جەنگدا، لە دژی ئامانجێکی سەربازیی تایبەت بەکاردەهێندرێت، بەڵام بە پێچەوانەی چەکی ئەتۆمیی ستراتیجی، نابێتەهۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان یان دەردانی تیشک.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share