ئێوارەی ئەمڕۆ هەركییەكان رێگرییان كرد خورشید هەركی خۆی رادەستی هێزەكانی پارتی بكات.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هەركییەكان رێگری دەكەن كە خورشید هەركی خۆی رادەستی هێزەكانی پارتی بكات و رایانگەیاندووە كە متمانەیان نییە و لە ئەگەری خۆرادەستكردنیشی مەرجی هەیە كە دەبێت 100 كەسایەتی و پیاوی بە تەمەنی عەشیرەتەكەی لەگەڵدا بێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەگەر لە ماوەی ئەو حەوت رۆژەی دیاریكراوە كە دەمێنێتەوە زیاتر بێت ئەوا هەركییەكان هەڵوێستی توندیان دەبێت.