موسەننا ئەمین: حکومەتی هەرێم شەڕی گیرفانی بەرپرس و کۆمپانیا دەکات نەک شەڕی هاوڵاتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی هەرێم شەڕی گیرفانی بەرپرس و کۆمپانیا دەکات نەک شەڕی هاوڵاتی”.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئەوەندەی شەڕی گیرفان و داهاتی هەندێک بەرپرس و کۆمپانیا دەکات ئەوەندە شەڕی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات.

وتیشی، “پێویستە حکومەتی هەرێم بە تەنگ خەڵکی کوردستانەوە بێت نەک بەرپرس و کۆمپانیا، ئەگەر هەرێم ئەوە نەرمییەی کە پێویستە نیشانی بدات گرفتی مووچە چارەسەردەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share