دەم پارتی: رۆژی هەینی رێوڕەسمی چەکدانان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی رایدەگەیەنێت، رۆژی هەینی، 11ی تەمموز، رێوڕەسمی چەکدانان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

ئایشەگوڵ دۆغان لەبارەی بانگەوازە نوێیەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و پێشهاتەکانی ئێستا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پابەندن بە داواکارییەکانی ئۆجەلان و بەرەو قۆناغێکی گرنگتر هەنگاو دەنێن.

وتیشی، ئەوان لە 11ـی تەمموز لە شاری سلێمانی دەبن، بۆ چاودێریکردنی رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوسەرۆکان و نوێنەرانی دەم پارتی، ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share