کارەبای سلێمانی: ئەو شوێنانەی لە سەروو ملیۆنێک دیناریان بۆ هاتووەتەوە کارگە و مۆڵەکانن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، 93%ـی هاوبەشانی کارەبا، لەنێوان 1000 بۆ 100 هەزار دینار  پارەی کارەبایان بۆ هاتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ئامارەکانی کاروباری فرۆشتنی وزە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رۆژهەڵات و رۆژئاوادا، کە 362 هەزار و 745 هاوبەشی كارەبایان لە پۆلەكانی ماڵان و بازرگانی و میری و پیشەسازی و كشتوكاڵ هەیە، بڕی خەرجیی کارەبایان بۆ مانگی کانوونی دووەم، لە ماوەی نێوان (20/12/2025 بۆ 20/1/2026) بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ هاوڵاتییان چووە  %93ـی کۆی هاوبەشەکان لە نێوان 1000 دینار بۆ 100 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەندێک هاوبەش بڕی پارەی زۆرە کە لە سەروو ملیۆن دینار بۆ ملیار دینارە، ئەو شوێنانە کارگە گەورەکانی ئاسن و چیمەنتۆ و پیشەسازیی و بازرگانی و مۆڵە گەورەکانن.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، بۆ هەر پرسیار، تێبینی و روونکردنەوەیەک، دەتوانن سبەینێ شەممە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی سلێمانی/ رۆژهەڵات لە گەڕەکی قاڵاوە بكەن بۆ پێدانی روونكردنەوەی پێویست، هەروەها  خۆتۆماركردن لە سیستمی (KYC) بۆ ئەوەی لە رێگەی مۆبایلەوە، بڕی پارەی بەکارهاتووی بۆ بێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share