بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کەمێک لەمەوبەر، نوێنەری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ماڵی خورشید هەرکی و لەئێستادا لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی ئەوەی کەسایەتییە دیارەکانی عەشیرەتی هەرکی باسی لێوەدەکەن، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی ئەنجامنەداوە.
بەیانیی ئەمڕۆش، حەیدەر هەرکی برای خورشید هەرکی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەئێستادا شەڕی نێوان عەشیرەتی هەرکی و هێزە ئەمنییەکانی سنووری هەولێر وەستاوە، بەڵام هەردوو هێزەکە بەرامبەر یەک راوەستاون و، هێزی زیاتری ئەمنییش بەرەو گوندی گردە رەشە، بەڕێوەیە.