بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانی دامەزراندنی بۆ 75 کەس لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار واژووی لەسەر فەرمانی دامەزراندنی 75 کەس بە شێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەت کرد.
دامەزراندنەکە بۆ هەریەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، گەشتگوگوزاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو، شوێنەوار و ئاوەدانیی هەڵەبجەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی هەڵەبجە داوای لەو کەسانەکرد کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، لە رۆژی یەکشەممەوە سەردانیان بکەن و مامەڵەی دامەزراندنەکانیان تەواوبکەن.
