سبەی كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدرێت و كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەری كێشەی مووچە پێكهێندراوە سبەی كاتژمێر 12:30 خولەكی نیوەڕۆ كۆدەبینەوە بەو هیوایەی كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.

راشیگەیاند، 68 رۆژە دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە و داوامانكرد مووچە خەرجبكرێت و لەگەڵ ئەوەشدا وردبینی بكرێت و كێشەكان چارەسەربكرێن.

وتیشی،”هەر كات گەیشتینە رێككەوتن كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدەدرێت و دەنگ لەسەر پێشنیازەكان دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share