نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق سەردانی ئێران دەكات

نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، سەردانی ئێران-ی كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆبووەتەوە.

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی سەردانەكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، سەردانێكی دوو ڕۆژەی بۆ تاران كردووە كە دوێنێ 31ی كانونی دووەم و ئەمڕۆ 1ی شوباتی خایاندووە.”

لەو سەردانەیدا، “پلاسخارت لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا كۆبووەتەوە و دۆزە هەرێمییەكانیان تاووتوێكردووە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی پشتیوانیكردن لە سەقامگیریی عێراق.” وەك ڕاگەیەندراوەكە باسی كردووە.

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق ئاشكراشیكردووە، “نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بەر لە ئێران، سەردانی چەند وڵاتێكی تری كردووە بە ئامانجی بەهێزكردنی هەوڵەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق، هەروەها فەراهەمكردنی گفتوگۆ و هاوئاهەنگیی هەرێمی لە بوارەكانی سنوور و وزە و بازرگانی و ژینگە و ئاو و ژێرخان و تەندروستیی گشتی و ئاوارەكان دا.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پیشەسازیی عێراق: جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە

وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە. خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، “بڕیارەکەی…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share